هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: كۆتا وادە بۆ کۆتایی هێنان بە گفتوگۆكانی بودجە دیاری دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سودانی و حەلبوسی لەبەغداد كۆبووەوە.

ئەمڕۆ سەركردەكانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، لە ماڵی خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سەروەریی كۆبوونەوە، بەپێی راگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەكەش، بەشداربووان گفتوگۆیان لەبارەی پرسە حكومی و پەرلەمانییەكان و پرسە خزمەتگوزاری و ئابووری و ئاسایش و سیاسییەكان كرد.

سەركردەكانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەختیان، لە گرنگی پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجە و جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت كردەوە، هەروەها ئاماژەیان بەوەكرد، 10ی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ یەكلاییكردنەوەی گفتوگۆكانی تایبەت بە بەندەكانی پڕۆژە یاسای بودجە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشدار بوون، جەخت لە پابەندبوون بە وادەی دیاریكراو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كۆتایی ئەمساڵ كرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا