چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی بەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی سەدرو عامری کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی فەتح جەختی لەوەکردەوە، کۆبوونەوەکەی نێوان هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەرێنی بووە و لە کۆبوونەوەیەکی نزیکدا عامری ئەنجامەکانی ئەو کۆبوونەوەیە بۆ هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرا دەکات.

لەوبارەیەوە ڕەفیق ساڵحی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، “هادی عامری لەنزیکترین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەی خۆی و موقتەدا سەدر ئاشکرادەکات”، وتیشی: چوارچێوەی هەماهەنگی بە یەکڕیزی دەمێنێتەوە و هیچ لایەنێک لە دەرەوەی چوارچێوەکە نابێت لەکاتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق”.

پێشتریش محەمەد قەدەری، ئەندامی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد، “لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر پێکدەهێنرێت بەمەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانە ئێستاییەکان”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا