مالیكی و عامری و حەكیم بۆ بەرپرسانی هەرێم: تا یاسای نەوت و غاز پەسەند نەكرێت دۆخی دارایی هەرێم چارەسەر نابێ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی قسەی سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، سێ سەركردەی باڵای عێراق كە نوری مالیكی، هادی عامری و عەمار حەكیمن بە وەفدی حكومەتی هەرێمیان وتوە، تا ئەوکاتەی یاسای نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند نەكرێت، دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان چارەسەر نابێ.

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە داوایکردوە ناوی ئاشکرا نەکرێت، ئەمڕۆ سێشەممە، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندوە، نوری مالیکی، هادی عامری و عەمار حەکیم، بە وەفدی حکومەتی هەرێمییان وتوە، کێشە داراییەکانی هەرێم چارەسەر دەبن گەر یاسای نەوت و غاز دەربچێنرێت.

رۆژی 14 ی ئەیلول، وەفدی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بۆ گفتوگۆکردن لە سەر دۆخی دارایی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد، لەگەڵ بەشێکی زۆر لە سەرکردەی لایەنە عێراقییەکان کۆبونەوە.

سەرچاوەکەی باڵاكەی حكومەتی هەرێم وتویەتی لایەنە عێراقییەکان دەیانەوێت یاسای نەوت و غاز بەجۆرێک پەسەند بکرێت، دەسەڵاتە نەوتییەکانی هەرێم لاوازو هی عێراق بەهێز بکەن.

وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، دو پرۆژە یاسای نەوت و غازیان ئامادەکردوە، پرۆژە یاساکەی وەزارەتی نەوتی عێراق گوزارشت لە تێڕوانینی عێراق بۆ ئایندەی نەوت و غاز و ئەوەی هەرێمیش گوزارشت لە تێڕوانینی هەرێم دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا