خامنەیی بۆ وڵاتانی ئیسلامی: هەرپەیوەندیەكتان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە كۆتایی پێ بهێنن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران داوا لەسەرجەم وڵاتانی ئیسلامی دەكات، هەر پەیوەندییەكیان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە كۆتایی پێبهێنن ئەگەر بەكاتیش بێت.

عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە زانكۆی عاشورا لە تاران رایگەیاند، مانگ و نیوێكە سوپای ئیسرائیل هێرشێكی دڕندانەی بۆسەر كەرتی غەززە دەستپێكردووە و تائێستاش هیچ ئامانجێكی نەپێكاوە، كوشتنی ژن و منداڵ و بۆردومانكردنی نەخۆشخانە و خوێندنگەو كەمپی ئاوارەكانیش نیشانەی شكستی ئیسرائیلە كە وڵاتێكی دەمارگیر و توندوتیژە و هاوكارییەكانی ئەمریكاش بۆ ئەو وڵاتە مانای هاوكاریكردن و هاندانی دەمارگیری و توندوتیژییە.

خامنەیی داوای لەسەرجەم وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیش كرد، هەر پەیوەندییەكیان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە كۆتایی پێبهێنن ئەگەر بۆ ماوەیەكی كاتیش بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا