لە سلێمانی كرێكارێك لە كاتی كاركردندا گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كرێكارێك لە سلێمانی لەكاتی كاركردندا گیانی لەدەستدا، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، كرێكارەكە كارەبا گرتوویەتی و خەڵكی شارەكەیە.

رۆژی شەممە، 02-12-2023، سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هاووڵاتییەك كە سەرقاڵی تەختە بەستنی بنمیچی خانوو بووە، لەكاتی كاركردندا لە گەڕەكی كەنە شینە كارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

وتیشی: لەدایكبووی ساڵی 1997 ەو دانیشتووی شاری سلێمانییە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی جەختی كردەوە، هەر كەسێك لە رووداوەكەدا كەمتەرخەم بووبێت، لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا