کچە تیکتۆکەرێک و دایکی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر دەکرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و سوکایەتیکردن و کاری ناڕەوا، کچە تیکۆتەرێک و دایکی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیردەکرێن.

دوو کەسەکە کە ناویان (هانا مەلیک و دایکی هانا مەلیک)ە، دوو کەسایەتی دیاری ناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانن و رۆژانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک لایڤ دەکەنەوە.

بە وتەی سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، “یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داواکارای بۆ دادوەری گشتیی بەرزکردووەتەوە کە ئەم کچە و دایکی سوکایەتی و کاری ناڕەوا و دوور لە داب و نەریتی کوردەواری ئەنجام دەدەن و بۆیە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە”.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکرد، هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 2ـی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی مۆبایل و پەیوەندیکردن دەستگیرکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا