بەشێوەیەکی لەناکاو وەزیری یەکەمی سکۆتلەندا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نیکۆلا ستێرجن، وەزیری یەکەمی سکۆتلەندا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.

نیکۆلا ستێرجن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لە مێشک و دڵما دەزانم ئێستا ئیتر کاتی وازهێنانە.

ستێرجن لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بارەگای فەرمی خۆی لە ئێدنبرە دوای هەشت ساڵ سەرۆکایەتیکردنی حکومەت و پارتی یەکێتی سکۆتلەندا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە خزمەتە باشەکان ئەوەیە بزانیت کە ئیتر کاتی ئەوەیە بوار بدەیتە کەسانی دیکە.

ئەم سەرۆکەی سکۆتلەندا پێشتر ڕوبەڕوی رەخنەی زۆر بووەتەوە بەتایبەت لە یاسای ئاسانکاریکردن بۆ هاوڵاتیان تا بەشێوەی فەرمی ڕەگەزیان بگۆڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا