پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕاپرسییەک ئاشکرای دەکات نزیکەی نیوەی ئەمریکییەکان تێوەگلانی وڵاتەکەیان لە شەڕی ئەفغانستان بە هەڵە دەزانن.
بەپێی ڕاپرسیەکی پەیمانگەی زانستی کۆمەڵایەتی ئەمریکی “گالوپ” 47% ی ئەو ئەمریکیانەی بەشداری ڕاپرسیەکەیان کردووە دەڵێن، “تێوەگلانی واشنتن لە شەڕی ئەفغانستان هەڵە بوو”.
ڕاپرسیەکەی گالوپ لە ڕۆژی 6 تا 21 ی مانگی تەموز ئەنجامدراوە و ئەو کەسانەی بەشدارییان کردووە تەمەنیان لە سەرو 18 ساڵییەوە بووە.
پێشتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کشانەوەی زۆربەی هێزەکانی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند، کشانەوەی کۆی هێزەکانیشی لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.