پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت تاڕادەیەک دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 92 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 91 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 83 دۆلار و 49 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دابەزینی ئاستی چالاکی ئابووری و کەمبوونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکارە توندەکانی چین بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کە لەمساڵدا گرتنیەبەر.