میدیای ئەمریكی سەركەوتنی جۆ بایدنی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس:
كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە جۆ بایدن براوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكایە بۆ ساڵی 2020.

كەناڵەكە بڵاویشیكردەوە، كە جۆ بایدن توانیویەی، دەنگی 273 نوێنەر بەرێتەوە، كە خۆی پێویستی بەدەنگی 270 نوێنەر هەیە.

رۆژی سێ‌ شەممەی رابردوو 3ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەرێوەچوو، كە كاندیدی دیموكراتەكان جۆ بایدن بوو.

لەبەرانبەردا دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئێستای ئەمریكا كاندیدی كۆمارییەكان بوو، ناوبراو تائێستاش جەخت دەكاتەوە، كە خۆی براوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا