پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە وێستگەیەكی شەمەندەفەری شاری نیویۆرك لە ئەمریكا ژمارەیەك كەس بریندار بوون و پۆلیسی شارەكە داوای زانیاری لە شایەتحاڵەكان دەكات، تا ئێستاش هۆكاری پشت رووداوەكە نەزانراوە.
بە وتەی چەند سەرچاوەیەك لە بەشی ئاگركوژێنەوەی شاری نیویۆرك، 13 كەس لە ڕووداوەكەدا بریندار بوون و گەیەنراوەنەتە نەخۆشخانە، بەڵام تاوەكو ئێستا هۆكاری تەقەكردنەكە نەزانراوە.
پاش ئەوەی لە شوێنی ڕووداوەكەدا دوكەڵ بەدیكراوە، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنەكە و چەند بۆمبێكی نەتەقیویان لە شوێنی ڕووداوەكە بەدیكردووە.
ڕووداوەكە لە وێستگەیەكی شەمەندەفەر بووە و لە ڤیدیۆی ساتی هێرشەكەدا دەردەكەوێت كە دوكەڵ لەنێو یەكێك لە شەمەندەفەرەكانی وێستگەكە بەرزدەبێتەوە و ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی ڕا دەكەن.