بەرپرسێكی ئەمریكا: هیچ پێشكەوتنێك لە رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران بەدینەهاتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا دەڵێت، هیچ گۆڕانكاری و پێشكەوتنێك لە رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران روی نەداوە و سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت رێگای دیكە دژی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران بگیرێتەبەر.

جۆن كیربی، وتەبێژ و رێكخەری پەیوەندییەكانی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریكا راگەیاندوە، ئیدارەی ئێستای ئەمریكا هیچ چاوەڕوانییەكی لە رێككەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 1+5 نەماوە و دەیەوێت هەنگاوێكی دیكە بگرێتەبەر بەرامبەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران.

باسی لەوەشكردووە، ئەمریكا بە هیچ شێویەك لە ئێستادا كار بۆ زیندوكردنەوە یان چالاككردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی ناكات بەڵام واشنتۆن بۆ رێگریی لە ئێران بە ئامانجی گەیشتن بە چەكی ئەتۆمیی هەمو هەوڵێك دەدات.

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا