تالیبان پشتگیری هەڵبژاردنەوەی ترەمپ دەكات

پۆڵەتیك پرێس
بزوتنەوەی تالیبان هیواخوازە بۆ جاری دووەم دۆناڵد ترەمپ ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا، بەڕێوەبەری تیمی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپیش پشتگیرییەكەی تالیبان رەتدەكاتەوە.

زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان لە میانی گفتوگۆیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تۆڕی ( سیی بی ئێس) باسی لەوەكردووە، بزوتنەوەی تالیبان خوازیارە دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا سەربكەوێت و بەڵێنی پاشەكشە پێكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان بباتە سەر.

تیم مۆرتۆ، بەڕێوەبەری هەڵمەتی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ لە بەرامبەردا وتی: پشتیوانی تاڵیبان بۆ دۆناڵد ترەمپ رەتدەكەینەوە، ترەمپ پارێزەری بەرژەوەندییەكانی ئەمریكایە و هەموو رێگایەك بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی بەكاردەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا