پۆڵەتیك پرێس:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ڕۆژی سێشەممە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی وەزارەتی بەرگری دەداتو دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەو وڵاتەش هەڕەشەی بەكارهێنانی دەسەڵاتی ڤیتۆ دەكات.
بەپێی ناوەڕۆكی ئەو پرۆژەیەی ئامادەكراوە، كۆی بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دەگاتە 740 , 5 ملیار دۆلار، كە رەنگە بەهۆی زۆرینەی دیموكراتەكان لەكۆنگرێس، پرۆژەیاساكە تێپەڕێنرێت.
لەبەرانبەردا دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت ڤیتۆی پرۆژەكە بكات، ئەگەر ئەندامانی كۆنگرێس ئەو بڕگەیە لەسەر گۆڕینی ناوی بنكە سەربازییەكانی كۆنفیدراڵی لاببەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەمانگی یەكی داهاتوو دۆناڵد ترامپ دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی ئەمریكا دەبێتو رەنگە ئەوە دواین ڤیتۆ بێت لەماوەی سەرۆكایەتییەكەی بەكاریبهێنێت.