سیناریۆکەی بەغدا لە واشنتۆن دووبارە دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

چەند رۆژێک بەر لە دەستبەکاربوونی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا، دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی ئەو وڵاتە هەستان بە دامەزراندنی ناوچەیەکی سەربازی بەدەوری واشنتۆنی پایتەختدا.

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بڕیاریاندا پلانێکی ئەمنی توندوتۆڵ بۆ پاراستنی بینای کۆنگرێس جێبەجێ بکەن لە ترسی دووبارەبوونەوەی کاری ئاژاوەگێڕی و هەڵکوتانەسەر بیناکە وە چۆن لە ماوەی رابردوودا روویدا.

لەوبارەیەوە، چاودێران وا بەراوردی دۆخی ئەمریکا دەکەن کە هاوشێوەی بەغدای پایتەختی عێراقە کاتێک ساڵی 2003 کۆتایی بە دەسەڵاتی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق هێنرا و ناوچەی سەوز پێکهێنرا کە تێیدا رێوشوێنی ئەمنی توند بۆ پاراستنی بینا حکومییەکان گیرانەبەر.

ئاژانسەکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، خزمەتگوزاری نهێنی دوو ناوچەی نوێی دروستکردووە کە ئەوانیش ناوچەی “سور” و ناوچەی “سەوز”ە ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە دەکەونە نزیک کۆشکی سپی و مۆڵی نیشتیمانی و بینای حکومەتی فیدڕاڵی تەنانەت هەندێک لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون و ناوچە بازرگانییەکان کە بەشێوەیەکی تۆکمە لەڕووی ئەمنییەوە پارێزراون.

لەلایەکی دیکەوە، وۆڵف بلیستەر میدیاکاری سەر بە تۆڕی میدیایی سی ئێن ئێن رایگەیاند، بارودۆخەکە جێی نیگەرانییە و وتی: ناوچەکانی جەنگم بیردەهێنێتەوە کە لە بەغدا و موسڵ و فەلوجە لە عێراق بینیم.

هەموو ئەو رێکارە ئەمنییانەی لە ئەمریکا بۆ رۆژی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن خراونەتەگەڕ، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پشێوییەی ماوەی رابردوو دروستبوو، کاتێک لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ هەڵیانکوتایەسەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا