دۆناڵد ترەمپ لەسەر قەیرانی ئۆكرانیا هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، دەربارەی قەیرانی ئۆكرانیا بێدەنگی شكاند و رایگەیاند: لەسەردەمی مندا هەرگیز پوتین بەو جۆرە رەفتاری نەدەكرد.

ترەمپ رەخنەی لە سیاسەتی جۆ بایدنی شوێنگرەوەی گرت و وتی: پەیوەندییەكی بەتینم لەگەڵ سەرۆكی روسیا، هەبووە و لەسەردەمی مندا هەرگیز پوتین بەو جۆرە رەفتاری نەدەكرد، كە ئێستا لە سایەی ئیدارەی كۆشكی سپیدا دەیكات.

وتیشی: ئەگەر من دەسەڵاتم هەبوایە و ئیدارەی رەوشەكەم كردبا، هەرگیز ئەوەی ئێستا لە ئۆكرانیا روودەدات، رووی نەدەدا.

دەربارەی ئەو سزایانەی جۆبایدن بەسەر روسیادا سەپاندوویەتی، ترەمپ ئەوەی خستەڕوو ئەوانە سزای لاوازن و هیچ نین بەراورد بەو كارەی رووسیا كردوویەتی و دەستیگرتووە بەسەر وڵاتێكدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا