چی روودەدات ئەگەر ترەمپ کۆشکی سپی بەجێنەهێڵێت؟

پۆڵەتیک پرێس

هەتا ئێستا لە مێژووی ئەمریکا هیچ سەرۆکێک چوونەدەرەوە لە کۆشکی سپی رەتنەکردووەتەوە، بەڵام چی روودەدات ئەگەر دۆناڵد ترەمپ رەتیبکاتەوە؟

لەوبارەیەوە، برایان کالت، مامۆستا لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی ویلایەتی میشیگن روونیکردەوە، ئامانجی سەرەکی پێکهێنانی حکومەت لە ئەمریکا ئەوەیە هیچ کەسێک ماوەی حوکمکردنی نادیار نەبێت.

وتیشی: ویلایەتی سەرۆکایەتی هەر سەرۆکێک چوار ساڵە، ئەگەر دوای ئەو چوار ساڵە دووبارە دەنگی زۆرینە بەدەستبهێنێت ئەوا لە کۆشکی سپی دەمێنێتەوە، ئەگەریش وانەبێت دەبێت بڕوات.

لەلایەکی دیکەوە، بروس کۆکلیکی مێژووناس رایگەیاند، لەدوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێ، سوپا رێنوێنی سەرۆکی ماوەبەسەرچوو دەکات بۆ دەرەوەی کۆشکی سپی.

هاوکات، کۆکلیک مانەوەی سەرۆکی ماوەبەسەرچوو لەدوای تەواوبوونی ویلایەتەکەی بە داگیرکاری وەسفکرد و وتی: ئەمە نایکاتە سەرۆک، سەنگی سیاسەت و رای گشتی نەک بەتەنیا چەند وشەیەک لە دەستور، رێگری لە سەرۆک دەکەن لەماوەکەی خۆی تێپەڕبکات.

سەرباری دژایەتیکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ خۆی ئامادە دەکات بۆئەوەی بەیانی رۆژی 20ی کانوونی دووەم کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا