ترەمپ بەفەرمی وەک کاندیدی کۆمارییەکان دەستنیشانکرا

پۆڵەتیک پرێس

دۆناڵد ترەمپ بەشێوەیەکی فەرمی قایلبوونی خۆی لەبارەی دووبارە کاندیدکردنەوەی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەسەر حزبی کۆمارییەکان دەربڕی.

ترەمپ لە کۆنگرەی حزبی کۆمارییەکاندا رایگەیاند: “ئەمریکییە خۆشەویستەکان، بەدڵێکی فراوانەوە قایلبوونی خۆم لەبارەی دووبارە کاندیدکردنەوەم بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا رادەگەیەنم.”

هاوکات، ترەمپ بەڵێنیدا ئەگەر بۆ جاری دووەم پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەدەستبهێنێت، کار بۆ باشکردنی لایەنی ئابوری لەدوای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و ئەمریکا دەگۆڕێت بۆ دەوڵەتێکی بەرهەمهێن.

بڕیارە لە ٣ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت کە تێیدا دۆناڵد ترەمپ و مایک پێنسی جێگری ڕووبەڕووی جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان و کامالا هاریسی جێگری دەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا