جۆبایدن قەدەغەی هاوردەی نەوتی رووسیای بۆ ئەمریکا راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا قەدەغەی هاوردەی نەوتی رووسیای راگەیاند، باسی لەوەشكرد، ئێستا كاتی بیركردنەوە لە قازانج نیە و دەبێت هەموومان یەكگرتووبین.

رۆژی سێشەممە8_3_2022 ، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێكدا لە كۆشكی سپی رایگەیاند: هەموو هاوردەیەكی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەكەین، ئەوە واتای ئەوەیە كە نەوتی رووسیا چی دیكە لە بەندەرەكانی ئەمریكا قبووڵ ناكرێت و بەم جۆرەش خەڵكی ئەمریكا زەبرێكی دیكەی كوشندە لە پووتین دەدات.

بایدن وتیشی: به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانەکانمان، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی نه‌وت و غازمان له‌ رووسیادا، ئه‌مه‌ریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆمه‌كی شه‌ڕه‌كه‌ی‌ پووتین ناكات

هاوكات رۆژی سێشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ نزیكەی 132 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێك نەوتی سووكی تەكساسیش گەیشتە سەرووی 128 دۆلار، ئەو نرخەی ئەمڕۆ نەوت تۆماریكرد هاوشێوەی مانگی ئایاری 2008ـە.

پێشتر ئەلیكسەندەر نۆڤاكو، جێگری سەرۆكی رووسیا رایگەیاندبوو، سزاكانی واشنتن لەبارەی كەرتی وزە و نەوت، كاریگەری زۆر خراپی بۆ سەر جیهان دەبێت، وا دەكات نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە 300 دۆلار، یاخوود زیاتر.

رۆژی پێنجشەممە24_2_2022 سوپای رووسیا بە فەرمانی راستەوخۆی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا هێرشی سەربازیی بۆسەر ئۆكرانیا دەستپێكرد، هێرشەكەش 13 رۆژە بەردەوامە و هیچ هیوایەكی ئەوتۆ بۆ كۆتاییهاتنی نابینرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا