بایدن:بەدوای ناكۆكیدا ناگەڕێين لەگەڵ روسیاو چین

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەكەریكا لەیەم وتاریدا لەبەردەم كۆنگرێسدا بەڵێن دەدات کۆتایی بە شەڕی تیرۆر بهێنێت و رایدەگەیەنێت بەدوای ناکۆکی دا ناگەڕێين لەگەڵ ڕوسیا و چین.

جۆبایدن سەرۆكی ئەمەریكا لە وتاری یەكەمی 100 ڕۆژی دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمەریكا وتی، دوای 100 ڕۆژ دەتوانم بڵێم ئەمریکا جارێکی دیكە دوای هەبوونی گرفتی زنجیرەیەک قەیرانی گەورە لەئێستادا بەرەو پێشەوە دەڕوات.

وتیشی، ئەمریکا ئامادەیە و ئێمە دووبارە جیهان بەرەو پێش دەبەین چونكە لە ئەمریکا دا تەسلیم بوون نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەكەریكا بەدوای ناكۆكیدا ناگەڕێت لەگەڵ روسیاو چیندا ئەوەش پەیامێكە بۆ ئەو وڵاتانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا