بایدن: پووتین هەڕەشەكانی بۆ ناچێتە سەر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڕەشەی ڤلادیمیر پووتین لەسەر فرۆشتنی گاز بە دراوی روبڵ، وڵاتە ئەوروپییەكانی بە دوو بەرەدا دابەشكردووە، سەرۆكی ئەمریكاش دەڵێت، رووسیا هەڕەشەكانی بۆ ناچێتەسەر.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا باس لەوە دەكات، لێمگەرێن با راشكاوانە بیڵێم، ئێمە ناهێڵین رووسیا بۆ هەڵهاتن لە گەمارۆكان هەڕەشە بكات و ترس بڵاوبكاتەوە، ناهێڵین رووسیا نەوت و گاز بكاتە ئامراز بۆ خۆ بەدوورگرین لە ئەنجامی هێرشەكانیان.

وڵاتە ئەوروپییەكان كۆكن لەسەر ئەوەی تاوەكو پێنج ساڵی داهاتوو هیچ بڕە نەوت و گازێك لە رووسیاوە هاوردە نەكەن.

بڕیارە تاوەكو دوو مانگی دیكە تۆڕی گازی دوو وڵاتی یۆنان و بولگاریا پێكەوە گرێبدەن ئەمە یەكێكە لەو پڕۆژانەی كە دەتوانێت ساڵانە سێ ملیار گاز بۆ وڵاتە ئەوروپییەكان بگوازێتەوە.

بۆری گازی یۆنان_بوڵگاریا دەتوانێت گاز لە ئازەربایجان و قەتەرەوە وەربگرێت بۆرییەكە 180 كیلۆمەتر درێژە و 240 ملیۆن دۆلاری تێچووە، بڕیارە جگە لەو پڕۆژەیە هەشت پڕۆژەی دیكەی لەو جۆرە لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا جێبەجێبكرێت، بۆ ئەوەی ببێتە ژێرخانێكی نوێ بۆ هاوردەكردنی گاز لە وڵاتانی دیكەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا