ئەمریكا لە هەنگاوە نوێیەكانی توركیا لە دەریای ناوەڕاست نیگەرانە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی خۆی لە هەنگاوە نوێیەكانی توركیا لە دەریای ناوەڕاست دەربڕی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، دەسپێكردنەوەی گەڕانی توركیا بەدوای سەرچاوە سروشتییەكان لە دەریای ناوەڕاست گفتوگۆ و دانوستانەكان لەبارەی چارەسەری كێشەی ئەو ناوچەیەوە ئاڵۆز دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كارانەی توركیا كێشەو دڵەڕاوكێ زیاد دەكات و دەبێتە هۆی نانەوەی ئاژاوەو هەراسانكردنی دراوسێكانی.

نیگەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوای ئەوە دێت رۆژی 12ی ئەم مانگە هێزی دەریایی توركیا رایگەیاند، بڕیارە كەشتی ئوروچ رەیس دەست بەچالاكییەكانی بكاتەوەو بەدوای وزە و گازی سروشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگەڕێت.

پێشتریش بەهۆی گەڕان و پشكنینەكانی توركیا بۆ سەرچاوە سروشتییەكان لە دەریای ناوەڕاست كێشەو ئاڵۆزی لە نێوان توركیا و یۆنان دروست بوو، هاوكات وڵاتانی زلهێز لەوانەش فەرەنسا دژی توركیا وەستانەوە، بەوهۆیەشەوە توركیا كارەكانی لەو ناوچەیە راگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا