بەهۆی رووداوێكی تەقەكردنەوە بینای وەزارەتی بەرگری ئەمریكا داخرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) بڵاویكردەوە، بەهۆی بیستنی دەنگی تەقەكردن لە وێستگەیەكی پاسی نزیك باڵەخانەكەیان، ئەو شوێنەیان داخستووە.

پۆلیسی ئەو ناوچەیەش ئاماژەی بە بیستنی تەقە لە وێستگەیەكی پاس و میترۆی نزیك پنتاگۆن كردووە و داواشی لە كەسەكانی ناو باڵەخانەكە كردووە، لە شوێنەكانیان بمێننەوە و خەڵكی ناوچەكەش خۆیان لەو ناوچەیە بە دووربگرن.

یەكەی رووبەڕووبوونەوەی ئاگر كەوتنەوە لە شاری ئێرلینگتۆن نزیك لە پنتاگۆن لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، چوون بەدەم روداوێكی توندوتیژی چالاكەوە كە لە نزیك میترۆی پنتاگۆن روویداوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دوو كەسی نزیك لە رووداوەكە دەست ئاژانسی ئەسۆشیتد پرێس كەوتووە، بەلای كەمەوە كەسێك كوژراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا