پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی ئیداره‌ی چه‌كه ئه‌تۆمییه عه‌مباركراوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستی له كاركێشایه‌وه، به‌بێ ئاشكراكردنی هۆكاره‌كه‌ی.
ئیداره‌ی نیشتمانی بۆ ئاسایشی ئه‌تۆمی له‌وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، جۆردۆن هاگێرتی، سه‌رۆكی ئیداره‌ی چه‌كه ئه‌تۆمییه عه‌مباركراوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، هاوكات هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و بڕیاره‌ی ئاشكرانه‌كردووه.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی “دینڤیس نیوز” بڵاویكرده‌وه، هاگێرتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناڕازیی بوه له بودجه‌ی ئیدرهكهی و ناكۆك بووه له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا، بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی داوه.
ئیداره‌ی نیشتمانی بۆ ئاسایشی ئه‌تۆمی ئه‌مریكا كاره‌كه‌ی بریتییه له په‌ره‌پێدان و چاكسازیی له چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نییه.