کەشناسی: لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان نمە باران دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی نیسان، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ لە هەندێک ناوچەش کەمێک نزم دەبنەوە.

سبەی دووشەممە29ی نیسان، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و لەکاتەکانی شەو درەنگ ئەگەری نمە باران هەیە لەهەندێک ناوچە شاخاوییە سنورییەکان،  پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزتردەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 35پلەى سیلیزى

سلێمانی :33 پلەى سیلیزى

دهۆک : 35پلەى سیلیزى

کەرکوک : 39پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 34پلەى سیلیزى

زاخۆ : 36پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 22پلەى سیلیزى

سۆران : 33پلەى سیلیزى

گەرمیان : 39پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا