چین: ئەمریكا باجی سەردانەكەی سەرۆكی كۆنگرێسی وڵاتەكەی بۆ تایوان دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرەڕای هەڕەشەكانی چین، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا گەیشتە تایوان و هێزە ئەمنییەكانی تایوان كەوتوونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەمە لە كاتێدایە كە پێشتر هوا چونینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندبوو، ئەگەر نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەردانی تایوان بكات، باجی ئەو كارەی دەدات.

نانسی پیلۆسی تەمەن 82 ساڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا لە رێگەی فڕۆكەخانەی (سۆنگشان) لە تایبیە، بە فڕۆكەیەكی جەنگی گەیشتە تایوان، لە رێگەی جۆزێڤ وو وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشوازی لێكرا.

ریك لارسن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا پێشتر رایگەیاندبوو، بەرپرسانی چین فشار دەخەنە سەر واشنتن، بۆ ئەوەی رێگە لە گەشتەكەی پیلۆسی بۆ تایوان بگرن، بۆ ئەم مەبەستە بەرپرسێك لە باڵیۆزخانەی چین لە ئەمەریكا چەندین جار پەیوەندی كردووە.

چی جین بینگ سەرۆكی كۆماری چینی میللی، لەمبارەیەوە لەگەڵ جۆ بایدن، هاوتا ئەمەریكییەكەی قسەی كردووە و هۆشداری پێداوە لە بارەی تایوانەوە یاری بە ئاگر مەكە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا