یەكەم ئەندامی كۆنگرێس كە لەدایكبووی نەوەدەكانە

پۆڵەتیك پرێس:
كاندیدی كۆمارییەكانی ویلایەتی “نورس كارۆلینا”ی ئەمریكا، مادیسۆن كاوسورن، وەك ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا هەڵبژێرا.

مادیسۆن كاوسورن یەكێك بوو لەكاندیدە گەنجەكان‌و لەدایكبووی ساڵی 1995و یەكەم ئەندامی كۆنگرێسە لەنەوەدەكان لەدایكبووبێت.

نورس كارۆلینا پێشتر لە بەشی داواكاری گشتی هێزی ئاسمانی كاری كردووەو بەرێژەی 63.1% (175 هەزار دەنگ) براوە بووە.

مادیسۆن كاوسورن زانستی سیاسی خوێندووەو دەرچووی كۆلیژی “باتریك هنری” لەساڵی 2016و چەند ساڵێكە كاری سیاسی دەكات.

رۆژی سێ‌ شەممە، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكاو كۆنگرێسی ئەو وڵاتە بەرێوەچوو، كە تائێستا ئەنجامی تەواوی هەڵبژاردنەكە جیانەكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا