تەنیا لەچەند خولەكێكدا.. ڤاكسینەكەی مۆدێرنا بازاڕی نەوت و زێڕی هەژاند

پۆڵەتیك پرێس:
چەند خولەكێك پاش ئەوەی كۆمپانیای مۆدێرنا ڕایگەیاند، پێشكەوتنی باشیان لەبەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا بەدەستهێناوە، بازاڕی نەوت‌و زێر لەجیهاندا هەژا.

لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا نرخی نەوت بەرێژەی لەسەدا 3 بەرزبوونەوەی تۆماركرد، هەروەها 20 دۆلار چووە سەر نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لەبازاڕەكانی جیهان.

كۆمپانیای مۆدێرنا رۆژی دوو شەممە رایگەیاند، كە ڤاكسینەكەیان بەرێژەی 94.5% كاریگەری ئەرێنی تۆماركردووە، ئەوەش بەپێی ئەنجامی تاقیكردنەوەی سەرەتایی كلینیكی بۆ زیاتر لە 30 هەزار بەشداربوو .

ستیفان بانسەل، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای مۆدێرنا رایگەیاندووە، ئەو شیكارییە كاتییە ئەرێنییە لەلێكۆڵینەوەكەی قۆناغی سێی ڤاكسینەكەو یەكەم بەڵگەی پزیشكیی پێداین، كە پێكوتەكە توانای ئەوەی هەیە ڕێگری لەڤایرۆسی كۆرۆنا بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا