دەسەڵاتی بەكارهێنانی هێز لە سەرۆكی ئەمریكا وەردەگیرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەنگیدا لەسەر لێسەندنەوەی دەسەڵاتی بەكارهێنانی هێزی سەربازی لە سەرۆكی ئەو وڵاتە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە 265 دەنگی بەڵێ‌ بەرامبەر 162 دەنگی نەخێر دەسەڵاتی بەكارهێنانی هێزی سەربازی لە سەرۆكی وڵات سەندەوە.

ساڵی 2020 دەسەڵاتی بەكارهێنانی هێزەی سەربازی درا بە سەرۆكی ئەمریكا و بەپێی ئەو دەسەڵاتە جۆرج بوشی كوڕ سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا جەنگی لە دژی هەردوو وڵاتی ئەفغانستان و عێراق بەرپاكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا