سەدر بڕیاری ڕاگرتنی نوێژی هەینی دا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت “بەهۆی زۆربونی حاڵەتەكانی توشبوون بەكۆرۆنا بڕیاری راگرتنی نوێژی هەینی دەدەم لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 5ی ئابی 2021، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند “بەهۆی سەختی بارودۆخی تەندروستی و زۆربوونی حاڵەتەكانی توشبوون بەكۆرۆنا، لەگەڵ لیژنەی باڵای تەندروستی بڕیاری راگرتنی نوێی هەینی لە مزگەوت دەدەین”.

دەشڵێت “بڕیارەكە بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق”.

بڕیارەكەی موقتەدا سەدر دوای زۆربوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا دێت لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، كە بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی ئاستی كۆرۆنا گەیشتوتە ئاستێكی زۆر مەترسیدار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا