شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا روو لە عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی توشبوان بە پەتای كۆرۆنا دوو ملیۆنی تێپەڕاند، لە ئێستادا لە ناو شەپۆلی چوارەمی پەتاكەدان.

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، مەترسی بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی پەتای كۆرۆنا لە عێراق لە ئارادایە.
وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، لە رێگەی لیژنە تایبەتییەكانی هەماهەنگ لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی و بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنانەی بۆ رەوشەكە كراوە، دەركەوتووە لە پاڵ ژمارەیەك وڵاتی جیهاندا، عێراقیش كەوتووەتە ناو شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق بێت، رێژەی توشبوان بە كۆرۆنا زیادیكردووە، كە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان و خۆپارێزی نابن، لە دوای لێكۆڵینەوە، دەركەوتووە كە رێژەی وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاكسین لە عێراق بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆش لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆبوەوە و چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد، بەپێی بڕیارەكان بێت، لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت و كەرتی تایبەت و شوێنە گشتییەكان بەستنی ماسك دەكرێتە ناچاری، هەروەها پێویستە هەموو فەرمانبەرانی حكومەت تاوەكو رێكەوتی 1_1_2021 ڤاكسین وەربگرن هەركەس وەری نەگرێت ئەوا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

ژمارەی تووشبوان بە پەتای كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە (2) ملیۆن و (46) هەزار و (274) تووشبوو، جیا لەوەش رێژەی گیان لەدەستدان بە كاریگەرییەكانی ئەم پەتایە گەیشتووەتە (22) هەزار و (691) هەزار كەس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا