گرێبەستی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی كوردستاندا واژۆكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان گرێبەستی جێبەجێكردنی هێڵی شەمەندەفەری هەرێمی كوردستانی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئیسپانی واژۆ كرد، هێڵەكە نزیكەی 915 كیلۆمەتر دەبێت و لە سێ قۆناغی سەرەكی پێكدێت.

رۆژی پێنجشەممە،31 ی ئادار، ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن هەنگاوێكی دیكەی نا بەرەو كاركردن لەسەر دامەزراندنی تۆڕی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی كورستان، ئەویش واژۆكردنی گرێبەستێكە لەگەڵ كۆمپانیای كۆنسەڵتراسی ئیسپانی، كە كۆمپانیایەكی شارەزایە لە ئەنجامدانی خوێندنەوە بۆ گونجانی ئابووری.

بە وتەی ئاگرین عەبدوڵڵا، ئەوەی ئەوان وەكو پێشنیاز پێشكەشیان كردووە، درێژیی تۆڕەكە نزیكەی 915 كیلۆمەترە، لە سێ قۆناغی سەرەكی پێكدێت. قۆناغی یەكەمیان هێڵێكی سەرەكییە كە خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل بە خاڵی سنووری پەروێزخانەوە دەبەستێتەوە، واتە توركیا بە هەرێمی كوردستان و ئێران و عێراق بەیەكەوە دەبەستێتەوە، ئەم هێڵەیان بەشی یەكەمە و نزیكەی 600 كیلۆمەترە كە بە شارە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت، لە كەركووكەوە بە عێراق دەبەسترێتەوە، لە موسڵیشەوە بە بەشەكانی دیكەی عێراق دەبەسترێتەوە.

بەشی دووەم و سێیەمی پڕۆژەكە وەكو بریكارەكەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە باسی كرد، هێڵە لاوەكییەكانە، كە هێڵێك دەڕوات بۆ ناوچەی حاجی ئۆمەران، ناوچەی بەرواری، قەڵادزێ، هەڵەبجە و پێنجوێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا