پەرلەمان ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆككۆماری بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی بڵاوكردەوە كە 33 كاندیدن.
پەرلەمانی عێراق، بە پشتبەستن بە حوكمەكانی ماددەی (4) لە یاسای پاڵێوراوی بۆ پۆستی سەرۆكی كۆماری عێراق ژمارە (8)ی ساڵی (2012) ناوی پاڵێوراوانی راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (59) كەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە پاڵاوتووە و (26) كەسیان دوورخراونەتەوە لەبەر چەند هۆیەك لەوانە: چوار كەسیان خۆیان پاشەكشەیان كردووە، (14) كەسیان مەرجی خۆپاڵاوتنیان تێدا نەبووە، (2) كەسیان بڕوانامەی زانكۆییان نەبووە و شارەزایی سیاسییان نەبووە‌، (3) كەسیان بڕوانامەیان نەبووە، یەكێكیان یاسای لێپرسینەوە و دادوەری دەیگرتەوە و یەكێكیشیان مەرجی تەمەنی نەبووە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە ئەم 33 ناوە لە كێبڕكێدان بۆ وەرگرتنی پۆستەكە:

بەرهەم ئەحمەد ساڵح

رێبوار ئەوڕەحمان وەستاساڵح
ئومێد عەبدولسەلام قادر
رزگار محەممەد ئەمین
خالید سدیق عەزیز

رێبەر ئەحمەد خالید
لەتیف محەممەد جەمال رەشید
فەیسەڵ موحسین عەبود
رەعد خزر دفاک
ئەحمەد موح عمران شبین
شەهاب ئەحمەد عەبدوڵڵا عەلی
خەدیجە خدایخش ئەسەد قلاوس
حەیدەر رەشئد عەبدولڕەزاق کعید
کەمال عەزیز محەممەد رەحیم قیتولی
حوسێن موحسین عەلوان حوسێن
جەمال کبسون حەمید عەباس

ئەحمەد خەلیل خزر خەلیل
ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین حەسەن
لوئەی عەبدولساحب عەبدولوەهاب
کازم خزر عەباس حەسەن
جەبار حەسەن جاسم عەبود
هادی عەبدولحسێن سەدام محەممەد
عومەر سادق مستەفا مەجید
حەمزە بریسم سەجیل
سائیر غانم محەممەد عەلی
ئەحمەد یەحیا جاسم جوید
حوسێن ئەحمەد هاشم وداعە
زافر عەبدولئەمیر جەبار عەبود
ئەحمەد ساجت هاشم حەسەن
محەممەد عەبید جدوع عەبدوڵڵا
عەلی عەبد حەمەد داوود
عومەر ئەحمەد کەریم حەسەن بەرزنجی
فائیزە جەبار محەممەد باباخان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا