كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكان هه‌ڕشه‌ی خۆپیشاندان له‌هه‌ولێر ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس
سەرۆكی یەكێتی كورته‌باڵاكانى كوردستان باس لە خراپی دۆخی ژیانی كورته‌باڵاكان دەكات، ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى داواكاریه‌كانمان نه‌ده‌نه‌وه‌ رێپێوان ده‌به‌ینه‌ هه‌ولێر”.

بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیانەوە لەئێستادا زیاتر لە چین و توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگە، كێشەو گرفتی زۆر بۆ كورته‌باڵا و كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دروستبووەو بەهۆیەوە زۆركات كەسانی سەرمایەدار لەبری حكومەت بەشێك لە پێداویستییەكانیان بۆ دابیندەكەن.

عومەر جەبار، سەرۆكی یەكێتی كورتەباڵاكانى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “كورته‌باڵاكان له‌ دۆخێكى زۆر خراپى دارایى و ته‌ندروستیدان، پێویسته‌ حكومه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ى لایه‌تى به‌زوترین كات بۆمان خه‌رج بكات”.

وتیشى، “ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى داواكاریه‌كانمان نه‌درێته‌وه‌ رێپێوان بۆ ناو شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ین و له‌وێوه‌ داواكاریه‌كانمان بۆ حكومه‌ت به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ كورته‌باڵاكان بێبه‌شكراون له‌ مافه‌كانیان 100 هه‌زار دینارمان پێ رىوا نابینێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى خراپى دۆخی دارایى و بژێوى ژیانیانه‌وه‌ 220 كورته‌باڵا هاوسه‌رگیرییان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌، هاوكات شیرازه‌ى خێزانه‌كانیان تێكچوه‌ ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا