پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ئەنادۆڵ جێتی تورکی رایگەیاند، لە 15ی ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەریەکە لە شارەکانی بەغدا و تاران و هەولێر دەستپێدەکاتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کۆمپانیای ئەنادۆڵ جێتی تورکی رایگەیاند، گەشتەکان لە ئیستانبوڵی پایتەختەوە تەنیا لەڕێی فڕۆکەخانەی “سەبیحە گوگشن” دەبێت.
ئەوەش هاتووە، هەفتانە کۆمپانیاکە پێنج گەشت بۆ تاران و دووان بۆ بەغدا و سیانیش بۆ هەولێر رێکدەخات.
جێی باسە، کۆمپانیای ئەنادۆڵ جێت یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی سەر بە هێڵی ئاسمانی تورکیان.