بریكاری وەزارەتی داد: سوکایەتیکردن بە دادگای فیدڕاڵیی عێراق سوکایەتییکردنە بە سەرجەم عێراقییەكان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شیلان عارف بریكاری وەزارەتی داد رایگەیاند، دادگای باڵای فیدڕاڵی لەلایەن دادگای لاهایەوە لە ساڵی 2005 دانپێدانراوە و سوكایەتیكردن بەو دادگایە سوكایەتیكردنە بە هەموو عێراقییەكان.

شیلان عارف باسیلەوەشكردووە، دادگای باڵای فیدڕاڵی دادگایەکی دەستوورییە و بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە وڵات، بەهیچ شێوەیەک تانە لە بڕیارەكانی نادرێت و وەکو خۆی جێبەجێدەکرێت، جگە لەوەش ئەندامێکی کارایە لە دادگای دەستوریی ئیسلامی و ئەندامە لە دادگای دەستووریی عەرەبی کە زۆربەی ووڵاتە عەرەبیەکان ئەندامن تێیدا.

ئاشكراشیكردووە، ناوزڕاندن بە شێوازێکی بینراو و بیستراو بە دادگای فیدڕاڵیی عێراق تاوانە بەپێی ماددەی (433) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە ( 111 ) ی ساڵی 1969 و سزای دیاریکراوی هەیە.

جەختیشیكردووەتەوە، لە بڕگەی کۆتایی لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هانی خەڵک دەدات رووبەڕووی ئەو کەسانە ببنەوە و بە خاکفرۆش ناویان دەبات ، هەر کردەیەک لە دەرئەنجامی ئەم هاندانە بکەوێتەوە، کەسی هاندەر بەرپرسیار دەبێت بەپێی ماددەی 48 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە( 111) ی ساڵی 1969، تاوانی ئەنجامداوە و سزای یاسایی دیاریکراوی هەیە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا