پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ستایشی وڵاتی ئەڵمانیای كرد لەپای هاوكاریی و هەماهەنگییان بۆ چاكسازی لەوەزارەتی كاروباری پێشمەرگەو رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ 26_1_2023 لە هەولێر، بەئامادەبوونی دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، پێشوازیی لە تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدراڵ و وەفدێكی باڵای یاوەری كرد. لە كۆبوونەوەكەدا باس لەڕەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق كراو وەفدی میوان پەرۆشی خۆیان بۆ سازان و رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی.
لەبارەی رەوشی عێراقیش؛ كۆبوونەوە جەختی لە گرنگی چارەسەركردنی هەر گرفتێك لەڕێی دیالۆگەوە كردەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندی گشتی.
لە بەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا، قوباد تاڵەبانی باسی لە چاكسازییەكان كردو لەوبارەیەوە؛ ستایشی وڵاتی ئەڵمانیای كرد لەپای هاوكارییەكانی بۆ چاكسازی لەوەزارەتی كاروباری پێشمەرگە و رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
هەروەها ئاماژەی بەرۆڵی گرنگی ئەوان-دا بۆ هەماهەنگییان لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەت لەبوارەكانی رێگری كردن لە توندتیژی دژی خێزان و فراوانكردنی بیری ئازادی رادەربڕین، هەر بۆیە داوای لێكردن كەبەردەوام بن لەهاوكارییەكانیان.