ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ كازمی‌و حەلبوسی

پۆڵەتیك پرێس:
لەكۆبوونەوەی شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی، هەردوولا جەختیان لەوە كردووەتەوە، كە پابەندی ناوەڕۆكی یاسای قەرز دەبن، كە لەپەرلەمانی عێراق پەسەندكرا.

رۆژی شەممە 12ی كانوونی دووەم، شاندی حكومەتی هەرێم، بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران‌و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، جەخت لەوە كراوەتەوە، هەردوولا پابەند دەبن بەناوەڕۆكی یاسای قەرزو كورتهێنانی دارایی، كە مانگی رابردوو لەپەرلەمانی عێراق پەسەندكرا.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، بۆ جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی یاسای كورتهێنانی قەرزو كورتهێنانی دارایی میكانیزمێكی نوێ‌ لەنێوان شاندی هەردوولا دادەنرێت، بەبێ‌ ئەوەی باس لەناوەڕۆكی میكانیزمەكە كرابێت.

لەرۆژی هەشتی ئەم مانگەوە شاندێكی هەرێ/ی كوردستان چوونەتە بەغداو تائێستاش چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومی‌و حیزبی كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا