پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: حكومه‌تى عێراق بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى پرۆژه یاسایه‌كى ئاماده‌كردووه، پرۆژه یاساكه دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان بینیویه‌تى ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراقى كردووه بۆئه‌وه‌ى بیخاته به‌رنامه‌ى كاره‌وه.
شیروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: حكومه‌ت پرۆژه یاسایه‌كى ناردووه تایبه‌ت به پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی، حكومه‌ت بۆ ئه‌م چوار مانگه له‌برى پرۆژه یاساى بودجه ئه‌م پرۆژه یاسایه‌ى ناردووه له‌ناو پرۆژه یاساكه‌دا باسى داهات و خه‌رجییه‌كان و كورتهێنان و قه‌رز ده‌كات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى عێراق وتیشى: ئێمه‌ش وه‌ك لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان به‌بێ ئه‌وه‌ى تێبینى له‌سه‌ر بده‌ین ناردوومانه بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ى بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆبكرێت چاوه‌ڕێده‌كه‌ین له دانیشتنه‌كانى داهاتوودا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆبكه‌ین، ئه‌و كاته ئێمه‌ش تێبینى خۆمانى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.
شیروان میرزا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد به‌بڕواى كه‌سى خۆم ناچارده‌بین ده‌نگى له‌سه‌ربده‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ى حكومه‌ت بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه پێویستى به‌م پرۆژه یاسایه هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌شى په‌یوه‌ست بێت به ساڵى داهاتووه‌وه، وه‌زیرى دارایى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاندووه پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 جیاواز ده‌بێت له پرۆژه یاساكانى پێشتر ده‌بێت ئه‌و كاته بزانین حكومه‌ت به‌نیازى چییه و چى ده‌كات.
شیروان میرزا ئاشكراشیكرد، به‌پێى ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ى بۆ ماوه‌ى ئه‌م چوار مانگه نێردراوه بۆ په‌رله‌مانى عێراق، له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم پێویسته رۆژانه‌ى 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و داهاتى خاڵه سنوورییه‌كان راده‌ست بكات له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى ناوه‌ند پشكى دیارى كراوى بودجه‌ى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات.