پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە مەبەستی چاودێریكردنی رێككەوتن و هەوڵە ئەمنییەكان بۆ زەمینەسازی لەپێناو گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەكان بۆ ناوچەكانیان،سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە شنگال.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لەقەزای شەنگال بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە 16ی ئابی 2021، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی قەزای شەنگالی كردوو دواتر چووە گوندی كۆجۆ و ناوچەی سنجار لەكۆبونەوەی لەگەڵ خەڵكی ئەو ناوچەیە وتی: ئێمە ئەمڕۆ لەناو ئێوەدا یادی تاوانەكانی داعش دەكەینەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، هیچ شتێك ڕێگری دورست ناكات لە بەردەم ئاوەدانكردنەوەی نیشتمان و رێزگرتن لە فرەڕەنگی سیاسی و نەتەوەیی و ئاینی لە عێراق.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە، هیچ کاتێک خوێنی عێراقییەكان هەرزان نییە و دەوڵەت بەرگری لە رۆڵەکانی دەکات بە تایبەت ئێزدییەکان.
مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ خەڵكی عێراق دەبن لەتەواوی شارەكان بۆتیماركردنی برینەكانی ڕابردوو.