روونكردنەوە لەسەر تەقینەوەكەی تانجەرۆ دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی پیشەسازی رایگەیاند، هۆكاری تەقینەوەكەی تانجەرۆ دەگەڕێتەوە بۆ بوونی تەقەمەنی لەناو ئەو ئاسنەی دەتوێندرێتەوە، كە بەشێكی ئەو ئاسنانە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دەهێندرێت و تەقەمەنی تێدایە.

بەكر حسێن كەریم، سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی پیشەسازی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئەمە دووەمجارە لەم كارگەیە رووداوی نەخوازراو روودەدات، ساڵی رابردووش لە مانگی نیساندا بەهەمان شێوە رووداوێك روویدا كە بەهۆیەوە چوار كرێكاری بە رەگەز عەرەب برینداربوون.

سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی پیشەسازی وتی: لە رووداوەكەی ئەمڕۆدا 13 كرێكاری بە رەگەز بیانی برینداربوون، كە 11 یان بە رەگەز هیندین و دوو كرێكاریان فارسن.

دەربارەی دۆخی تەندروستی كرێكارەكان ئاشكرای كرد، سێ‌ برینداریان باری تەندروستیان باش نیە، دووانیان سووتاون رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمیر جنسی كراون، یەكێكیان قاچی بڕدراوە لە ئێستادا نەشتەرگەری بۆ دەكرێت.
وتیشی: لەم كارگانەدا ئاسنی بەكارهاتوو دەتوێندرێتەوە كە بە زۆری لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دەیهێنن، زۆربەیان تەقەمەنی تیایە و بەهۆیەوە كارەسات روودەدات، كە بەشێكی پەیوەندی بە كەمتەرخەمی كارگەكەوە هەیە لە بواری سەلامەتی پیشەییدا.

روونیشیكردەوە، ئێستا جۆرێك لە قۆرخكاری هەیە، لە لایەن كۆمپانیاكان و خاوەنكارەكانەوە، بریتیە لەوەی گەشتیار لە وڵاتی ئێرانەوە بە ناوی گەشتكردنەوە دێت، بۆ ماوەی مانگێك بۆی هەیە بمێنێتەوە، بەڵام لێرە دەستدەكەن بە كاركردن بەبێ‌ ئەوەی رەزامەندی نشینگەی وەرگرتبێت، ئەوانیش لای خۆیانەوە كاری پێدەدەن، كە چەندینجار داوامانكردووە كار بەو جۆرە كەسانە نەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا