سەرۆكایەتی هەرێم: نابێت هەرێمی كوردستان بكرێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سەركۆنەی بۆردومانی هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ چەند ئامانجێك لە هەرێمی كوردستان و كەوتنەوەی قوربانی لەناو خەڵكی سیڤیلدا دەكات و رایدەگەیەنێت، چەند بارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بە تەواوی رەتدەكەینەوە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: هەڵوێستی هەرێمی كوردستان روونە، كە رێگە نادات هیچ هەڕەشەیەكی ئەمنی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ لە سنوورییەكانییەوە رووبدات.

جەختیش لەوە دەكاتەوە، نابێت هەرێمی كوردستان بكرێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكانی لایەنە ناكۆكەكان.

دووپاتیشیكردەوە، كە چەك و هێز، كێشەكان چارەسەرناكەن و تاكە رێگەچارە‌ لە بەرژەوەندیی هەموولایەكدا بێت، تەنیا گفتوگۆ و ئاشتییە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان داوای لە حكومەتی فیدراڵیی عێراق كرد، ئەركی خۆی جێبەجێ بكات و خاك و سەروەریی وڵات بپارێزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا