پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی قەداسەتی پەتریارك مار ئادی دووەم، پەتریاركی كڵێسای رۆژهەڵاتی دێرین پرسەنامەیەك ئاڕاستەی مەسیحییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات و رایگەیاند، پەتریارك مار ژیانی خۆی تەرخانكردبو بۆ خزمەتكردنی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێكهاتەكان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ یەكشەممە 13_2_2022، لە راگەیەنراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، خوشك و برایانی كریستیان لە هەرێمی كوردستان، عێراق و جیهان. بۆ كۆچی دوایی قەداسەتی پەتریارك مار ئادی دوەم، پەتریاركی كڵێسای رۆژهەڵاتی دێرین پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پەتریارك مار ئادی دوەم ژیانی خۆی تەرخانكردبو بۆ خزمەتكردنی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێكهاتە و ئاینزاكان و باوەڕدارانی مەسیحی، لە خوای گەورە داواكارم رۆحی قەداسەتی پەتریارك مار ئادی دوەم بۆ هەمیشە شاد بێت.