پۆڵه‌تیك پرێس:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك ئازادبن له‌ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانه‌یان، به‌ڵام ده‌ستدرێژی له‌مافی خه‌ڵك نه‌كه‌ن، له‌نیگه‌رانی ئه‌و كه‌سانه تێده‌گه‌ین كه له‌دۆخێكی ناخۆشدا ده‌ژین”.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌باره‌ی دۆخی ئێستا و خۆپیشاندانه‌كان وتی “ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه بینیمان ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندان له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه گۆڕدران، كه‌سانێك خزاونه‌ته نێو خۆپیشانده‌ران بۆ تێكدانی دۆخه‌كه، ئه‌وه‌ش نه موچه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات نه‌مافه‌كان”.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، “كه‌سانێك له‌ڕیزه‌كانی خۆپیشانده‌رانه‌وه به چه‌كی قورس هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر باره‌گای سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان، كه ئه‌و چه‌كانه خۆپیشانده‌رانی ئاسایی نییانه”.
مه‌سرور بارزانی له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا باسی له‌وه‌كرد، “ئێستا له هه‌رێمی كوردستان دوو به‌ره دروستبوون، به‌ره‌ی پارێزه‌رانی قه‌واره‌ی هه‌رێم و به‌ره‌ی دووه‌میش ناحه‌زان و تێكده‌رانی قه‌واره‌ی هه‌رێم، بۆیه ئه‌وانه‌ی به‌ناوی گه‌له‌وه قسه‌ده‌كه‌ن به‌خێرهاتنیان ده‌كه‌م”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتی “پێشوازی له‌وانه ده‌كه‌ین داوای ڕه‌وایان هه‌یه، به‌ڵام ڕێگه ناده‌ین كه‌سانی تێكده‌ر هێرشی چه‌كداریی بكه‌نه سه‌ر مافی خۆپیشانده‌ر”.
ده‌رباره‌ی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا مه‌سرور بارزانی وتی “شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غدا، ئێمه بیانوومان بۆ ڕێككه‌وتن نه‌هێشتوه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی 50 ساڵه‌ی هه‌رێم و توركیا مه‌سرور بارزانی وتی “گرێبه‌ستی 50 ساڵه گرێبه‌سته بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ جیهان، بۆیه نه‌وتی پێشوه‌خته به توركیا نه‌فرۆشراوه”.