یەكێتی: راپەڕین بۆ باشتركردنی ژیان و ئاوەدانكردنەوەو پاراستنی خاكی نیشتمان بەرپا كرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی ساڵڕۆژی راپەڕینی ئازاری 1991 مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بۆ بەجوانی هێشتنەوەی ئەو مێژووە پڕ لە تێكۆشانە، ئێمە دەمانەوێت چیتر كۆسپ و تەگەرەو ئاستەنگەكانی بەردەمی ژیانی خەڵك نەهێڵین، ئەوەش بسەلمێنین كە راپەڕین بۆ باشتركردنی ژیان و ئاوەدانكردنەوەو پاراستنی خاكی نیشتمان بەرپا كرا، نەك وەك هەندێك حاڵەت و دیاردەی نەخوازراو كە مێژووەكەو هەنگاوەكانمان ناشیرین بكات.

لەسەرەتای پەیامەكەدا هاتووە ئەمڕۆ كە پێدەنێینە سی و یەكەمین ساڵڕۆژی راپەڕینی ئاداری ساڵی 1991ەوە، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان بۆ ئەو یادەی كە بووە وەرچەرخانێكی سیاسیی لەكوردستان و عیراقیشدا، شانازی دەكەین بەوەی كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانی ئەوسای گۆڕەپانی خەبات و جەماوەری بەشەرەف دژی دیكتاتۆریی، شەرەفی سەرقافڵەی ئەو خەباتەی پێسپێردرا، بۆ ئەم قۆناغەش كە سێ دەیەی تێپەڕاندووەو چەند نەوەیەكی تازە لەگەلەكەمان پێگەیشتوون و بەخواستی نوێوە، بەدونیابینی نوێوە گشت كایەكانی ژیان هەڵدەسەنگێنن، لەپاڵ ئەم پەرەسەندنانەدا بەرهەمهێنانی نوێ بۆ رێبەرایەتییەكی نوێ بەگیانی یەكێتیانەوە زەرورەتێكی گرنگە كە بتوانێت وەڵامی خواستەكانی ئەم سەردەمەی كۆمەڵانی خەڵك و چین و توێژەكان بداتەوە، ئەویش راستكردنەوەو هێنانەوە سەر رێگەی حوكمدارییەكی كاراو دابینكردنی ژیانێكی شایستەترە بۆ هەمووان .

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە: لەم یادە مەزنەدا كە قوربانیی و گیانفیداییەكی زۆری بەخشیووە، كەم خێزان و خانەوادە، گیان و رۆح و خوێنی ئازیزێكیان نەبەخشیبێت ، یاخود ماڵ و موڵكیان لەلایەن سەرانی رژیمی بەعسەوە داگیرو وێران نەكرابێت، زۆریش هەن كە تەنیا بەهۆی كوردبوونیان و ملكەچ نەبوونیان بەسیاسەتەكانی بەعس لەزیندانەكاندا ئازاریان نەچەشتبێت و لەلێواری مەرگ و سێدارە نەگەڕابێتنەوە، بۆ پاراستنی رێزو شكۆی ئەو گیانبازییانە، بۆ بەجوانی هێشتنەوەی ئەو مێژووە پڕ لە تێكۆشانە، ئێمە دەمانەوێت چیتر كۆسپ و تەگەرەو ئاستەنگەكانی بەردەمی ژیانی خەڵك نەهێڵین، ئەوەش بسەلمێنین كە راپەڕین بۆ باشتركردنی ژیان و ئاوەدانكردنەوەو پاراستنی خاكی نیشتمان بەرپا كرا، نەك وەك هەندێك حاڵەت و دیاردەی نەخوازراو كە مێژووەكەو هەنگاوەكانمان ناشیرین بكات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هێزێكی لێپرسراوو پەرۆش بۆ ئەو ئامانجانەی راپەڕین لەگەڵ نەوەكانی راپەڕیندا پێكەوە بۆ پاراستنی دەستكەوتە گەورەو بەدیهێنانی دەستكەوتی باشتر بۆ خەڵك بەردەوامدەبین لەتێكۆشان و رێبەرایەتی نوێبوونەوەو پتەوكردنی پایەكانی دیموكراسیی لەكوردستان و لە عیراقیشدا.

لە كۆتایی پەیامەكەدا ئەوە روونكراوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەكانی رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیی زیاتر دەپارێزین بەپشتبەستن بەبنەما دەستوورییەكان. هەر لەم پێناوەشدا جارێكی تر هەموو هێزە كوردستانی و دیموكراتخوازەكان لەكوردستان و عیراق بانگهێشت دەكەین پێكەوە ئیرادەی گەلەكەمان بۆ ئەركی داهاتوومان ئامادەو پتەوتر بكەین و ئەركەكانی خزمەتكردنی خەڵك باشتر راپەڕێنین، لەناو یەكێتیشدا گیانی نوێبوونەوەی زیاتر گەشە پێبدەین، كە لەئێستاوە لە قۆناغی دیداری یەكێتیدا ، وێستگەیەكی نوێ بۆ ژیاندنەوەی گیانی حزبایەتی و خەبات لەپێناوی خەڵكدا وەك سەردەمی رٍاپەڕین دەستپێبكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا