پۆڵه‌تیك پرێس:
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، ڕاسپێردراوی پێشووی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، ساڵی 2021 یه‌كێك ده‌بێت له ساڵه مه‌ترسیداره‌كان بۆ عێراق.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، “دۆخه‌كه زۆر زۆر مه‌ترسیداره، له‌ساڵی 2021ـدا پێشهاتی مه‌ترسیداریش چاوه‌ڕێی عێراق ده‌كات.
به‌وته‌ی ڕاسپێردراوی پێشووی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ساڵی 2021 یه‌كێك ده‌بێت له‌ساڵه سه‌خته‌كان بۆ عێراق له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه تا ئێستا.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانه‌وه ده‌ڵێت، عێراقییه‌كان ڕوبه‌ڕوی دۆخێكی سه‌خت ده‌بنه‌وه، له ئێستاوه یه‌ده‌گی دراوی عێراقی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت، كه بۆ كه‌متر له 35 ملیار دۆلار دابه‌زیوه.
عه‌لاوی پێیوایه وه‌به‌رهێنان ده‌توانێت دۆخی عێراق ڕزگار بكات، به‌ڵام ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌عێراق هه‌یه ته‌نیا پشتبه‌ستنه به نه‌وت.