هاوپەیمانی فەتح: سەردانی سونەكان بۆ توركیا جێگای گومانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی هاوپەیمانی فەتح رەخنە لە سەردانەكەی محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر بۆ توركیا دەگرێت و دەڵێت جێی گومانە.

محەمەد بەیاتی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: كۆبوونەوەی هەریەكە لە محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر لەگەڵ سەرۆكی توركیا و سەرۆكی هەواڵگری ئەو وڵاتە، جێی گومانە و مەبەستی لە پشتەوەیە، چونكە سەردانەكان بۆ وڵاتانی دراوسێ دەبێت لەسەر ئاستی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و تیمی وزاری بێت، نەك بەو شێوەیەی كە ئەنجامدراوە.

محەمەد بەیاتی باسی لەوەشكرد، رەنگە ئەو سەردانە ئاسایی و سیاسی نەبێت، بەڵكو مەبەستی تری لە پشتەوە بێت و ئەوەش دەبێت قبوڵ نەكرێت.

رۆژی 26_2_2022 محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق‌ و خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لە ئیستانبوڵ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و هاكان فیدران سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا ناسراو بە ( میت ) كۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو سەردانە بەمەبەستی دیاریكردنی كەسێكە بۆ پۆستی وەزیری بەرگری عێراق كە لە نێو ماڵی سونەدا ناكۆكی لەسەرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا