بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەنج و لاوان شادەماری بەردەوامی ژیانی حزبیی یەكێتی دەبن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە خاتوو نەجات بیلكاسم، وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا لە فەرەنسا، لە دیدارێكدا لەسەر رێكخستنەوە و گەشەپێدانی ئۆرگانەكانی یەكێتی و هێنانەپێشەوەی گەنج و ژن و سەركردایەتیكردنیان لەناو كاری رێكخراوەیی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرچاو روونیدا و جەختیكردەوە گەنج و لاوان شادەماری بەردەوامی ژیانی حزبیی یەكێتی دەبن و تواناكانیان دەخرێتە خزمەت گەشەپێدانی كاری رێكخراوەیی.

ئەمڕۆ شەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە دەباشان پێشوازیكرد لە خاتوو نەجات بیلكاسم، وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا لە فەرەنسا، لە دیدارێكدا ئەمین بابە شێخ و پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و د.یوسف گۆران، وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێم ئامادەیبوون، گفتوگۆ كرا لەبارەی پرۆسەی خوێندنی باڵا، ئاستی زانكۆكانی هەرێم، پێشخستنیان، ریفۆرم لە پرۆگرام و چاكسازی لە قۆناغەكانی خوێندن و چۆنێتی فەراهەمكردنی ژینگەی لەبار بۆ خوێندكاران و گرنگی بە توانا زانستییەكانیان بدرێت.

خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی خوێندكاران و گرنگیدان بە توانای گەنجان لەناو یەكێتی و دەستگیرۆییان و راگرتنی هاوسەنگی جێندەری لە سەركردایەتیی یەكێتی و توانا و هێزی ژنان لە سەركردایەتیكردن، بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر كۆی تەوەرەكان هەڵوەستەی كرد و روونیكردەوە زانكۆكانی هەرێم لەجێی متمانەن و لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق لە یەكەمەكاندان، كە ئەمە جێگای خۆشحاڵییە و هانمان دەدات پەرۆشی پێشخستنی زیاتری ئاستی زانستییان بین و هەوڵبدەین پرۆگرامی خوێندن بە شێوەیەك بێت خوێندكار و گەنجی نموونەیی و بەكار و راهێنراو لە بوارە جیاجیاكاندا بەرهەمبهێنێت، لەگەڵ پێشكەوتنەكاندا و بۆ پێویستی ئەمڕۆ ئامادەیان بكەین.

لەوڕووەوە ووتی مەبەستمانە ریفۆرم بكەین لە خوێندنی باڵا و كەشێكی گونجاوتر بۆ خوێندكاران بڕەخسێنین تا هاوتەریب لەگەڵ پێشكەوتنەكانی دونیای دەرەوە خۆیان نوێبكەنەوە و بەشێوەیەك ئاستی زانستییان گرنگی پێبدرێت تا زانكۆكانمان رۆڵی گرنگی و زیاتر بگێڕن لە بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی هەرێم.

هەر لەدیدارەكەدا لەسەر رێكخستنەوە و گەشەپێدانی ئۆرگانەكانی یەكێتی و هێنانەپێشەوەی گەنج و ژن و سەركردایەتیكردنیان لەناو كاری رێكخراوەیی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرچاو روونیدا و جەختیكردەوە گەنج و لاوان شادەماری بەردەوامی ژیانی حزبیی یەكێتی دەبن و تواناكانیان دەخرێتە خزمەت گەشەپێدانی كاری رێكخراوەیی، لەو نێوەندەشدا ژنان زیاتر دەهێنرێنە پێشەوە و رۆڵیان لە سەركردایەتیكردندا دەبێت و یەكێتی باوەڕی تەواویشی بە هاوسەنگی جێندەری هەیە و پارێزگاریكردن لە مافەكانیشیان بە ئەركی خۆمان دەزانین.

چۆنێتی دروستكردنی هەماهەنگی و پەیوەندی لەنێوان زانكۆكانی هەرێم، كەسانی پسپۆڕ و شارەزا و زانكۆكانی دونیای دەرەوە گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و چەند میكانیزمێك خرایە بەرباس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا