پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی یەكشەممە، دادگای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، بەشێوەیەكی كاتی رێوشوێنەكانی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق رادەگیرێت، هۆشیار زێباریش دەڵێت، رێز لە بڕیارەكە دەگرێت.
هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رێز لە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەگرین لە وەستاندنی كاندیدبوونمان بە شێوەی كاتی تاوەكو یەكلابوونەوەی ئەو داوایەی لەسەرمان تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، متمانەمان بەوەیە دادگا ئەوە یەكلابكاتەوە، كە پێشتر دەزگاكان سەلماندوویانە لە شیاوبوونمان بۆ كاندیدبوون، نەبادا ئەوەی دەنگۆی بۆ دەكرێت زیاتر لەپێناو دەستگرتنەوە بێت بە دەسەڵات.
بڕیارە سبەی 7ی شوباتی 2022 سەرۆككۆماری عێراق بە دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرێت، ركابەرایەتیی بەهێزیش لەسەر ئەو پۆستە لە نێوان بەرهەم ساڵح، كاندیدی یەكێتی و هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی دایە.
لە ئێستادا ئاماژەكان بۆئەوەدەچن دانیشتنی رۆژی دووشەممەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق ئەنجام نەدرێت.