كازمی سەردانی ئێران دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەفتەی داهاتوو سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵا سەردانی ئێران دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رۆژی یەكشەممە 12ی ئەم مانگە، دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران.

پێشتر سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ئێران، سەردانی تاران دەكات.

سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ ئێران بە یەكەمین سەردانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئێران دادەنرێت دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ئێران بە سەرۆكایەتیی ئیبراهیم رەئیسی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا